Erbil 9°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 20:45

په‌رله‌مانتارێک: سه‌رۆک بارزانی به‌سته‌ڵه‌کی سیاسی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای شکاند

په‌سندكردنی بودجه‌ی 2019ی عێراقیش سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌یه‌
کوردستان TV
#7
100%


ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند سه‌رۆك بارزانی به‌سته‌ڵه‌كی سیاسی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای شكاند و ده‌شڵێت سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا وایكرد، بودجه‌ی 2019 له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كورد په‌سه‌ند بكرێت.

دكتۆر محه‌ممه‌د شاكر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ لێدوانێكی بۆ كوردستان تیڤی گوتی: سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا، گرێ كوێره‌كانی به‌رده‌م په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای كرده‌وه،‌ په‌سندكردنی بودجه‌ی 2019ی عێراقیش سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌یه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێرو به‌غدا ئاسایی بۆته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌ دكتۆر محه‌ممه‌د شاكر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تایبه‌ت به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا به‌سته‌ڵه‌كی سیاسی نێوان هه‌ولێر و ناوه‌ندی شكاند.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.