Erbil 9°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 20:33

داعش هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر پۆلیسی ئیتحادی

ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ ڕووده‌دات
کوردستان TV
#7
100%

پ / هه‌لۆ جه‌باری ... داعش هێرشی ده‌كاته‌ سه‌ر پۆلیسی ئیتحادی، رووبه‌رووبوونه‌وه‌ له‌ نێوان چه‌كدارانی داعش و پۆلیسی ئیتحادی رووده‌دات پۆلیسێك ده‌كوژرێت.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌، له دارستانه‌كانی سه‌یرانگه‌ی نمره‌ هه‌شت سه‌ر به‌ شارۆچکه‌ی دووبز داعش هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر پۆلیسی ئیتحادی و پۆلیسێكی ئیتحادی له هێرشه‌که‌ی داعش کوژراوه و تاوه‌كو ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ شه‌ڕ به‌رده‌وامه.

شایه‌نی باسه‌ شارۆچكه‌ی دووبز ده‌كه‌وێته‌ رۆژئاوای كه‌ركووك و به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌م ناوچانه‌ راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی كراو له‌ ئێستادا بۆشایی ئه‌منی له‌م ناوچه‌یه‌ دروستبوو، رۆژانه‌ چه‌كدارانی داعش كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.