Erbil 9°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 20:30

عه‌لى حوسێن: له‌ گوڕانکاریه‌کانى ناوچه‌که‌دا هه‌رێمى کوردستان رۆلى کاریگه‌رى ده‌بێت

عه‌لى حوسێن: وولاتانى ناوچه‌كه‌ به‌ چاوى گرنگه‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ ڕاو بۆچۆنه‌كانى سه‌رۆك بارزانى
کوردستان TV
100%

عه‌لى حوسێن ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى و ئه‌ندامى شاندى سه‌رۆك بارزانى بۆ ئوردن له‌ میانه‌ى به‌رنامه‌ى "دیڤچوون"ى كوردستان تیڤیدا، له‌باره‌ى پێگه‌ى سیاسى هه‌رێمى كوردستان له‌ ناوچه‌كه‌دا، رایگه‌یاند" له‌ گورانكاریه‌كانى ناوچه‌كه‌دا هه‌رێمى كوردستان رۆلى كاریگه‌رى ده‌بێت و پێگه‌ى كوردیش له‌ سه‌ر ئاستى عێراق و جیهان حسابى بۆ كراوه‌و له‌ هه‌ر گورانكاریه‌كى داهاتوودا مافى كورد به‌رچاو ده‌گیرێت.

وتیشى" پێگه‌ى سه‌رۆك بارزانى له‌ سیاسه‌تى ناوچه‌كه‌دا گرنگى تایبه‌تى خۆى هه‌یه‌و سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌و دوایه‌ى سه‌رۆك بارزانى بۆ ئوردن و شێوازى پێشوازى كردن و مامه‌له‌كردن له‌گه‌لیدا له‌ ئاستێكى به‌رزدا بوو، كه‌ ئه‌مه‌ش گه‌وره‌یی و گرنگى سه‌رۆك بارزانى له‌ ناوچه‌كه‌دا ده‌رده‌خات ، چونكه‌ وولاتانى ناوچه‌كه‌ هه‌میشه‌ به‌ چاوى گرنگه‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ ڕاو بۆچۆنه‌كانى سه‌رۆك بارزانى. 

بۆ بینینى ته‌واوى به‌رنامه‌ى "دیڤچوون" كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ بكه‌ن:-

https://www.facebook.com/kurdistantvcenter/videos/2603863119653721/

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.