Erbil 8°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 21:09

گه‌وره‌ترین نەخۆشخانەى تالاسیما لە دھۆک دروست ده‌کرێت

ھەزارو 200 نەخۆشی تالاسیما تەنھا لە دھۆک ھەن
کوردستان TV
100%

نەخۆشخانەیەک بۆ نەخۆشانی تالاسیما لە شارى دھۆک بە به‌هاى حەوت ملیار دینار دروست دەکرێت، کە تاکە نەخۆشخانە دەبێت لە سەرتانسەری عێراق و ھەرێمی کوردستان ، كه‌ چاره‌سه‌رى پێویست بۆ تووشبووانى تالاسیما بكات.

جه‌مال كۆچه‌ر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگه‌یاند" لە پڕۆژەیاسای بودجە، حەوت ملیار دینار بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەیەک بۆ نەخۆشانی تالاسیما له‌ دھۆک ته‌رخان كراوه‌، کە دەبێتە تاکە نەخۆشخانەی له‌و شێوه‌یه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق و ھەرێمی کوردستان، چونکە تائێسته‌ ئەو نەخۆشانە تەنھا لە دەرەوەی وڵات چارەسەریان بۆ كراوه‌ و لەھەرێم وعێراق نه‌بووه‌.

زیاتر گوتی: لە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتیی عێراق بە ھەوڵی نوێنەرانی کورد توانراوە ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی تالاسیما لە دھۆک، دوو ملیار بۆ ھەڵه‌بجە، ملیارێک بۆ سۆران و دوو ملیاریش بۆ قەلادزێ تەرخان بکرێت.

ھەزارو 200 نەخۆشی تالاسیما تەنھا لە دھۆک ھەن وھیچ نەخۆشخانەیەکی لەو جۆرە لە عێراق و ھەرێمی کوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنیان نییه‌، هه‌ر بۆیه‌ نه‌خۆشانی تالاسیما لە وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ توركیا زیاتر لە 70 ھەزار دۆلار، له‌ ھندستان  45 ھەزار دۆلار و لە ئەڵمانیا بە 500 ھەزار دۆلار چارەسەر دەکرێن، كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ توانای هه‌موو خانه‌وه‌دایه‌كی نه‌خۆشانی تالاسیمادا نییه‌.

کۆچەر باسی لەوەش کرد، به‌نگین ڕێكانی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق کە كورده‌، بڕیاری داوە خۆی سەرپەرشتی دروستکردنی ئەو نەخۆشخانەیە بکات، بۆیە کاتێک بودجە جێبەجێ بکرێت لە دوو مانگی داھاتوو دەست بە جێکردنی پڕۆژه‌كه‌ش دەکرێت، چونکە زەوی بۆ تەرخان کراوە و کۆمپانیایەکی ئیتاڵی ھەڵدەستێت بە دروست کردنی و پلانیشی بۆ دانراوە و ھەموو شتێک ئامادەیە، ھەرکاتێک پارەکە خەرج کرا دەست بە دروست کردنی دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.