Erbil 7°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 22:29

له‌ راپۆرتێکدا عێراق لە گەندەڵترینەکانی جیهانە

بۆ ساڵی 2018
کوردستان TV
100%

عێراق شەشەم گەندەڵترین وڵاتی عەرەبییە و لەسەر ئاستی جیهانیش لە پلەی (13)مین دایە، دانیمارکیش شەفافترین وڵاتی جیهانە.

لە ڕیزبەندی گەندەڵترین وڵاتاندا بۆ ساڵی 2018، عیراق لەسەر ئاستی (عەرەبی) لە پلەی شەشەمدایە و لەسەر ئاستی جیهانیش لە پلەی سیانزەیەمیندا ناوی هاتووە، ئەمەش لەكاتێكدایە، كە دانیمارك لە پلەی یەكەمدایە بۆ شەفافترین وڵات لەنێوان وڵاتانی جیهان.

ڕێكخراوی شەفافیەتی جیهانی، كە ئەمڕۆ بڵاوكراوەتەوە، راپۆرتی ساڵانەی خۆی سەبارەت بە گەندەڵترین و شەفافترین وڵاتانی جیهان بڵاوکردەوە و عێراق لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی لە پلەی شەشەمدایە و لەسەر ئاستی جیهانیش پلەی (13)ی گرتووە و لە پێش وڵاتانی ڤەنزوێلا و بۆرندیدایە.

بەپێی راپۆرتەکە، دانیمارک و نیوزلەندا لە پلەی یەکەم و دووەم شەفافترین وڵاتی جیهانن و وڵاتی فینلەندا و سەنگاپورەش لە پلەی سێیەم و چوارمدان.

ڕێكخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی ساڵانە لەبارەی گەندەڵییەوە ڕاپۆرتی خۆی بڵاودەكاتەوە و بەپێی پێوەری سفر بۆ 100 وڵاتان لە گەندەڵترینەكانەوە بۆ كەمترین گەندەڵ بڵاودەكاتەوە، لە ڕاپۆرتەكەشیدا پشت بەو زانیارییانە دەبەستێت، كە لەڕێی 12 دەزگا و ڕێكخراوی نێودەوڵەتییەوە كۆیاندەكاتەوە، لەوانە بانكی نێودەوڵەتی و كۆڕبەندی ئابووری جیهانی.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.