Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 03:42

دکتۆر رۆژ: ئیدریس بارزانی ئه‌ندازیاری ئاشتی بووه‌

31مین ساڵیادی کۆچی دوایی ئیدریس بارزانی كرایه‌وه‌
کوردستان TV
100%


له‌ شارۆچكه‌ی پیرمام فه‌رمانده‌ی هێزی خه‌باتی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كۆرێكی ماته‌مێنی بۆ ساڵیادی كۆچی دوایی سه‌ركرده‌ی هه‌میشه‌ له‌یاد ئیدریس بارزانی سازكرد، له‌و كۆره‌دا دكتۆر رۆژ نووری شاوێس وته‌یه‌كی پیشكه‌ش كرد و تێیدا رایگه‌یاند ئیدریس بارزانی رۆڵێكی مه‌زنی هه‌بووه‌ له‌ دروستكردنی سه‌رجه‌م میحوه‌ره‌كان و ئه‌ندازیاری ئاشتی بووه‌.

ئەمڕۆ سێشەممە 31مین ساڵیادی کۆچی دوایی ئیدریس بارزانی بەڕێوە چوو، کە تێیدا د. ڕۆژ نووری شاوەیس، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە وتارێکدا ئاماژەی بەوە کرد، کە بەشێک لە دەسکەوتەکانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەگەڕێنەوە بۆ خەباتی بارزانیی نەمر و ئیدرس بارزانی و هاوڕێکانی.

د. ڕۆژ نووری شاوەیس لە گوتارەکەیدا گوتی: بەردەوام بیرەوەری و ساڵیادی نەمر ئیدریس بارزانی تێکەڵ بە دەسکەوتەکانی کوردستان بووە، چونکە ژیان و خەباتی ئەو بە دەسکەوتەکانی نەتەوەکەکەمانەوە گرێ دراوە.

د. ڕۆژ  باس لەوەش کرد، کە دوژمنانی دەرەکی و نەیارانی ناوخۆ هەوڵیاندا پرۆسەی ڕیفراندۆم سەرنەگرێت، بەڵام دواجار “پرۆسەکە سەرکەوت".

شاوەیس ئاماژەی بەوەش کرد: ڕیفراندۆم ئاوات و خواستی گەلەکەمان بوو بۆ ئازادی، بۆیە دەنگیان دا و پرۆسەکەیان سەرخست. جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە کە “ ئەو ڕیفراندۆمە جگە لەوەی لەسەر داوای جەنابی سەرۆک بارزانی بوو، هاوکات بەشێک لەو دەسکەوتانە بۆ خەباتی برای هەمیشە زیندوومان کاک ئیدریس و هەڤاڵەکانی تری و لە سەروویانەوە، بۆ خەباتی بارزانیی نەمر دەگەڕێنەوە.

دکتۆر ڕۆژ نووری شاوەیس گوتیشی: خەباتی نەتەوەیەک وەک زنجیرەیەک وایە، ناتوانی لێکیان جیا بکەیتەوە، خەباتی میللەتێک لە دەسپێکەوە تا ئەگاتە ئامانجی خۆی، یەک کتێبە کە هەموو لاپەڕەکانی پێکەوە پێکەوە بەندن و هەر خشتێکی لەسەر خشتێکی‌ تر بینا کراوە.

شاوەیس باسی نزیکی و پەیوەندیی خۆی و نێوان شەهید ئیدریس کرد و گوتی: "بیرەوەرییەکان زۆرن، ئێمە لە منداڵی و قوتابخانەدا پێکەوە بووین، ‌هاوڕێی سەردەمی گەنجایەتی بووین، لە ساڵانی هەشتاشەوە بەتایبەتی دوای کۆچی دوایی بارزانیی نەمر، هاوخەباتی یەکتری بووین و لە دۆخێکی زۆر زەحمەتدا کارمان کردووە و ئێوەیش کە لێرە ئامادەن، هەمووتان ڕۆڵتان لەو خەباتە سەختەدا هەبوو، کە لە ساڵانی دوای 75ەوە دەستی پێکردەوە، تا گەلەکەمان بگاتە ئامانج.

د. ڕۆژ له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا گوتی: کاتێک دەمانەوێ باسی کاکە ئیدریسی هەمیشە زیندوو بکەین، باسکردنی لایەنەکانی ژیانی دەبێتە زەرورەت، کاکە ئیدریس کەسایەتییەک نەبوو کە هەر وا بە سادەیی بەسەریدا تێپەڕین، وەک ئەوەی بڵێین فڵان ساڵ لەدایک بووە و لە فڵان ساڵدا هاتە ڕیزی پارتییەوە و لە خەبات بەردەوام بوو و لە فڵان ڕۆژ و ساڵدا کۆچی دوایی کرد، بەڵکوو کاک ئیدریس کێوێکە لە مێژووی میللەتەکەمان.

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.