Erbil 7°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 22:31

داوا ده‌کرێت سوپای عێراق له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا بڵاوبکرێنه‌وه‌

له‌به‌ر پاراستنی ئاسایشی ئه‌و ناوچانه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌حمه‌د جه‌ربا ، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر پشكی پارێزگای نه‌ینه‌وا، داوای له‌ سه‌رۆكوه‌زیران، عادل عه‌بدولمه‌ھدی كرد به‌ ئامانجی پاراستنی ئاسایش و رێگریكردن له‌ سووكایه‌تیكردن به‌ ھاووڵاتییان، فه‌رمان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ھێزی سوپا له‌ پارێزگاكه‌ ده‌ربكات.

ئه‌حمه‌د جه‌ربا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌ "داوا له‌ فه‌رمانده‌ی گشتی ھێزه‌ چه‌كداره‌كان و سه‌رۆكوه‌زیران، عادل عه‌بدولمه‌ھدی ده‌كه‌م فه‌رمان به‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ ھاوبه‌شه‌كان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپا بكات كه‌ ھێزی سوپا له‌ سه‌رجه‌م قه‌زا و ناحیه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا بڵاوبكه‌نه‌وه‌ به‌ تایبه‌تیش له‌ ناوچه‌كانی رۆژئاوای پارێزگاكه‌.

ناوبراو باسی له‌وه‌شكرد كه‌ له‌به‌ر پاراستنی ئاسایشی ئه‌و ناوچانه‌ و رێگریكردن له‌ ھه‌ندێك لایه‌ن كه‌ سووكایه‌تی به‌ ھاووڵاتییان ده‌كه‌ن، داوایكردووه‌ ھێزی سوپا له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا بڵاوبكرێته‌وه‌.

ژماره‌یه‌ك له‌ گرووپه‌كانی سه‌ربه‌ حه‌شدی شه‌عبی به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كرێن كه‌ ئۆپه‌راسیۆن له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاسا ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ده‌ست ده‌گرن به‌سه‌ر موڵك و زه‌وی ھاووڵاتییان و سووكایه‌تشیان پێ ده‌كه‌ن.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.