رۆژنامه‌ی ئیندیپێندنت –ی بریتانی له‌سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه گواستۆیه‌تییه‌وه كه گڕووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ترسی هێرشه‌كانی ئیسرائیل ژماره‌یه‌ك باره‌گایان له ناوه‌ڕاستی به‌غداو رۆژئاوای ئه‌نبارو باكووری رۆژئاوای سه‌ڵاحه‌دین چۆڵكردووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه كه ئیسرائیل پێی وایه بۆ كه‌مردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی گڕووپه عێراقییه‌كان له سوریا، پێویسته باره‌گاكانی ئه‌و گڕووپانه له‌نێو عێراق خاپوور بكرێن.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی به به‌غداد توده‌ی راگه‌یاندووه، كه شه‌ش مانگ به‌ر له‌ئێستا ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس،جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی داوای كردووه سه‌رجه‌م باره‌گا حه‌شدی شه‌عبی ببرێنه ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان.
ئاماده‌كردنی /رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.