محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند: عێراق نایه‌وێت ببێت به گۆڕه‌پانێك بۆ ململانێیه‌كان و داواشی له به‌ریتانیا كرد له میانی دووباره بنیاتنانه‌وه‌دا پشتیوانی له عێراق بكات.
محه‌مه‌د حه‌لبوسی له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ به‌رپرسی دۆسیه‌ی رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جێگری راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی به‌ریتانیا و راوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیران بۆ كاروباری ئاسایش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، كریستیان تێرنه‌ر كۆبووه‌وه.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، محه‌مه‌د حه‌لبوسی باسی له په‌رۆشی عێراق بۆ پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی، ھه‌رێمیی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی ھاوبه‌ش و رێزگرتن له سه‌روه‌ریی و ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری ناوخۆدا، عێراق ھه‌وڵ ده‌دات په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتانی عه‌ره‌بی، ھه‌رێمیی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پته‌وتر بكات.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندووه "عێراق نه‌ك ھه‌ر نایه‌وێت ببێت به گۆڕه‌پانێك بۆ ململانێیه‌كان، به‌ڵكو ھه‌وڵ ده‌دات ببێت به خاڵێك بۆ نزیكبوونه‌وه و به‌یه‌كگه‌یاندنی ھه‌مووان.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبوسی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر شه‌ڕه‌كانی عێراق دژبه تیرۆر و گوتوویه‌تی "عێراق له شه‌ڕه‌كانی دژبه تیرۆر، سه‌ركه‌وتنی تۆماركردووه، به‌ڵام ئه‌و سه‌ركه‌وتنه به یه‌كگرتوویی و یه‌كریزی عێراقییه‌كان و پشتوانی وڵاتانی دۆست به‌دیھاتووه، هه‌روه‌ها گرنگی پشتیوانییه‌كان بۆ له‌ناوبردنی بیری توندڕه‌ویی، به‌رده‌وام بێت".
محه‌مه‌د حه‌لبوسی داواشی له به‌ریتانیا كردووه كه له میانی پڕۆسه‌ی دووباره بنیاتنانه‌وه و به‌شداریكردنی كۆمپانیاكانی به‌ریتانیا له‌و بواره، ھه‌روه‌ھا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆسه‌ر زێدی خۆیان پشتیوانی عێراق بكات و گوتشی: "جگه له‌وه‌ش داوا له به‌ریتانیا ده‌كه‌ین له رووی ھه‌واڵگری و مه‌شق و راھێنانه‌وه پشتیوانی له ھێزه‌كانی عێراق بكات".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.