به پێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو به‌هۆی ترس له ته‌قه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له سنووری شاری بانه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له گروپه‌كه‌یان داده‌بڕێن و به‌لاڕێدا ده‌ڕۆن به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه له ناو به‌فردا ڕێگه بزر ده‌كه‌ن و دوو كۆڵبه‌ریان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
ئێواره‌ی دوێنێ دوو شه‌ممه هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له گوندی بڕوێشكانێ سه‌ر به به‌خشی نه‌نۆڕی بانه ده‌سته‌یه‌ك له كۆڵبه‌رانیان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و له ئاكامدا دوو كۆڵبه‌ر به سه‌ختی بریندار بوون كه ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یووبی بانه له ژێر چاوه‌دێریی پزیشكیدان و باری ته‌ندروستی یه‌كێكیان ناجێگیره.
هه‌ر له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه ده‌سته‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌و كۆڵبه‌رانه له ترسی هێزه‌كانی ئێران له ڕێگای سه‌ره‌كی لایان داوه و له ئاكامدا ڕێگایان ون كردووه و دوو كه‌سیان به هۆی سه‌رماوه گیانیان له ده‌ست داوه به ناوه‌كانی سامان ساڵحی ته‌مه‌ن 22 ساڵان كه خه‌ڵكی شاری سه‌قزه و محه‌مه‌د كه‌ریمی كوڕی حاجی حه‌سه‌ن و خه‌ڵكی گوندی شووی بانه‌یه.
ڕاشیگه‌یاندووه: ناسنامه‌ی دوو كۆڵبه‌ری دیكه‌ی گرووپه‌كه تا ئێستا ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه‌و نادیاره
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.