راوێژكاری سه‌رۆك بارزانی رایده‌گه‌یه‌نێت: سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا به‌شێكی زۆر له معاده‌له سیاسییه‌كانی گۆڕی .
مه‌سعود حه‌یده‌ر راوێژكاری سه‌رۆك بارزانی له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی له كوردستانهوهی كوردستان تیڤی كه ته‌وه‌ری به‌رنامه‌كه تایبه‌ت بوو به (په‌سه‌ندكردنی یاسای بوودجه‌ی عێراق و پشكی هه‌رێمی كوردستان) رایگه‌یاند: جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی به یاوه‌ری شاندێك سه‌ردانی به‌غدای كرد و خۆی له لێدوانێكدا رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر به‌رچاو روونییه‌كی نه‌بوایه سه‌ردانی به‌غدای نه‌ده‌كرد به‌وه‌ی كه ئیراده‌یه‌ك هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له عێراقدا .
مه‌سعود حه‌یده‌ر راشیگه‌یاند: ئه‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا به‌شێكی زۆر له معاده‌له سیاسییه‌كانی گۆڕی وه ئه‌و به‌سته‌ڵه‌كه‌ی كه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بوو تواندییه‌وه .
راوێژكاری سه‌رۆك بارزانی له درێژه‌ی قسه‌كانی وتیشی: ئێستا ئه‌وه‌ی له بوودجه‌ی عێراق چه‌سپێنراوه وه‌كو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه ده‌رئه‌نجامی سه‌ردانی ئه‌و وه‌فده‌یه كه به سه‌رۆكایه‌تی جه‌نابی سه‌رۆك بوو بۆ به‌غدا.
وتیشی: ئومێده‌وارین نه‌ك ته‌نها بابه‌تی مووچه به‌ڵكو ئه‌و كێشانه‌ی تری كه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه به كه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه‌كانی تریشه‌وه به قۆناغ به‌ندی چاره‌سه‌ربكرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.