Erbil 4°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 00:11

2 تۆمەتبار دەستگیرکران که‌ 400 ده‌فته‌ر دۆلاریان له‌هاوڵاتیان وه‌رگرتووه‌

له‌راگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%


 له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، هێزەكانی پۆلیس دوو تۆمەتباریان دەستگیر كرد كە یەكێك لەو تۆمەتبارانە نزیكەی 400 دەفتەر دۆلاری هاوڵاتیانی بەفێڵ وەرگرتووە و دواتر بۆی نەگەڕاندونەتەوە .

ڕایده‌گه‌یه‌نن ، شەوی ڕابردوو هێزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچرای سەر بە بەشی پۆلیسی ناوشار ڕۆژئاوا هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینیان لەسنوری گەڕەكی چوارچرای شاری سلێمانی دەستپێكردوو لەو هەڵمەتەدا توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێت كە پێشتر فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە و لە لایەن دادگاوە داواكراو بوون ،هەر لەو هەڵمەتەدا توانرا دەست بگیرێت بەسەر (چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف ، 390 فیشەكی كڵاشینكۆف ، 19 فیشەكی دەمانچە ،7 مەغزەنی كڵاشینكۆف و 1 تاقم مەخزەن ).

 پۆلیسی سلێمانى ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، لە ئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران :
(أ ، ع ، م ) كە چوار فەرمانی گرتنی هەبووە و نزیكەی 400 دەفتەر دۆلاری هاوڵاتیانی بەفێڵ وەرگرتووە و بۆی نەگەڕاندوونەتەوە ، بەپێی ماددەی (456 و 453 )لەیاسای سزادانی عیراقی و بە فەرمانی دادوەر ڕاگیراوە .
تۆمەتبار (ك ، ك ، ف ) بەپێی ماددەی 412 لەیاسای سزادانی عیراقی و بەفەرمانی  دادوەر ڕاگیراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران كراوەتەوە .


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.