Erbil 5°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 00:07

ڤیدیۆ.. پۆلیس دانپێدانانی 2 تۆمەتباری بڵاوکرده‌وه‌ کە بە چەندین شێوە فێڵیان لە خەڵکی هەولێر و سلێمانی کردووە

له‌راگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%


 له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، لەمیانەی هەڵمەتی هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیدا لەپێناو چەسپاندنی یاساو دابینكردنی ئارامی و دەستگیركردنی تاوانباراندا، شەوی رابردوو هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە چەند ساڵێكە خەریكی دەستبڕین و فێڵكردنە لەهاووڵاتیان و چەند دۆسیەیەكی بۆ كراوەو 20 دەستگیركردنیشی هەیە 


پۆلیسی سلێمانى راشیده‌گه‌ێنێت ، پێشتر ئەم كەسە دەستگیركراوەو سزادراوەو ماوەی سزاكەشی تەواوكردووە، بەڵام دەستی كردۆتەوە بەهەمان كار، بۆ نمونە لەیەكێك لەشارۆچكەكان لەگەڵ چوار كەسی تردا بەبەهای (14 هەزار دۆلار) ئاسنی لەكەسێك كڕیوە، بەڵام بەبێ ئەوەی پارەكەی بدات فرۆشتویەتی ، لەشاری هەولێریش بڕی(14 تۆن) تایتی لەهاووڵاتییەك وەرگرتووە تابۆی ساغ بكاتەوە، هەروەها بەبەهای (40 هەزار دۆلار) رۆنیان لەكەسێك وەرگرتووە كە دوای فرۆشتنەكەی پارەكەی پێ بدەن بەڵام نەیانداوەتێ، لەیەكێك لەپیشانگاكانی فرۆشتنی ئۆتۆمبیلیش ئۆتۆمبیلێكیان وەرگرتووەو وتویانە دواتر پارەكەیان دەداتێ بەڵام نەیانداوەتی. 

راشیده‌گه‌یه‌نن ، لە ئێستادا چوار لەو كەسانە بەبڕیاری دادوەر دەستگیركراون و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت و هەر لەسەر فەرمانی دادوەریش هێزەكانیان بەدوای ئەو تۆمەتبارە سەرەكییانەشدا دەگەڕێت كە پلانداڕێژەری ئەو تاوانانەن تا دەستگیربكرێن.

پۆلیسى سلێمانى راشیده‌گه‌ینێت ،  تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە ماوەیەك پێش ئێستا لەگەڵ چەند تۆمەتبارێكی تردا پارچەیەك زەوی هاووڵاتییەكیان لە(هەواری شار) فرۆشتبوو، ئەوەش دوای ئەوەی (تۆماری زەوی – صورەت قەید)ی زەوییەكەیان دەستكەوتووەو لەشاری كەركوك تەزویریان كردووە و بەساختەكاری كردویانە بەناوی كەسێكی ترەوەو هاتونەتە سلێمانی فرۆشتویانە بەبڕی (50 هەزار دۆلار) و پارەكەیان لەنێو خۆیاندا دابەشكردووە.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، لەئێستادا 4 لەو تۆمەتبارانە دەستگیركراون كە (ژن)ێكیشیان تێدایە و هێزەكانی پۆلیس لەهەوڵی دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارانەی تریشە كە هەستاون بەئەنجامدانی ئەم تاوانەو زەوی خەڵك داگیربكەن و بەساختەكاری بیفرۆشنەوە.

له‌كۆتادا پۆلیسى سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، لەسەر فەرمانی دادوەر گەڕان و پشكنین بۆ تۆمەتبارەكانی تر بەردەوامە، و هەر تۆمەتبارێكیش فەرمانی دەستگیركردنی هەبێت پۆلیس دەستگیریان دەكات.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.