Erbil 12°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 00:52

بەهۆی ڕووداوێکی هاتۆچۆ مێرد منداڵێک گیانی لەده‌ستدا

په‌یامنێری كوردستان تیڤى
کوردستان TV
100%


کاتژمێر ۹ ی شه‌وی رابردوو  مێرد منداڵێک لە سێ ڕێیانی ناحیەی کەلەکچی  بە ناوی (سەفوان شەعبان) دوایی ئەوەی دەیەوێ لە جادە بپەڕیتەوە ئۆتۆمبێلێکی بار هەڵگر خۆی پیا دەکێشێ و دەست بەجێ گیان لەدەستدەدا.


دڵشاد ڕەبەتکی بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتۆچۆی شێخان به‌مالپه‌ری كوردستان تیڤى  ڕاگەیاند ڕووداوەکە بەهۆی تیژ لێخۆرینی ئۆتۆمبێلەکە بووە کە بووە هۆی ئەوەی ئەو مێرد منداڵە گیان کەدەست بدات و هاوڵاتیەکی دیکەش بە سووکی بریندار بێت

 بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتۆچۆی شیخان ئەوەشی ئاشکرا کرد شوفێری ئۆتۆمبێلەکە دوای ئەوەی ئەو ڕووداوە دەکات دەستبەجێ خۆی دەچێتە بنکەی پۆلیسی شێخان و خۆی بەدەستداوە دەدات،جێی ئاماژە مێرد منداڵەکە خەڵکی کۆمەڵگای چرەیە لەسنوری شارۆچکەی شێخان..


عه‌زیز ئه‌حمه‌د 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.