دوو جووتیار له‌كاتی سه‌رقاڵبوونیان به كاری كشتووكاڵیهوه له نێو زه‌وییه‌كانی خۆیان، له بیابانه‌كانی ئه‌نبار، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه كوژران.
ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى ئه‌نبار، عید عه‌ماش، رایگه‌یاند دوو جووتیار له‌كاتی سه‌رقاڵبوونیان به كاری كشتووكاڵیهوه له نێو زه‌وییه‌كانی خۆیان له ناوچه بیابانه‌كانی قه‌زای حه‌دیسه له رۆژئاوای ئه‌نبار و له‌لایه‌ن داعشه‌وه تیرۆر‌كراون.
هه‌روه‌ها گوتى: چه‌كداره‌كانى داعش دووان له جووتیاره‌كانیان گوله‌باران كردووه و سێیه‌میشیان به‌ره‌و شوێنێكى نادیار ڕفاندووه، كه تا ئێستا چاره‌نووسى نه‌زانراوه.
ئه‌و ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش ده‌شڵێت: شانه نووستووه‌كانی داعش هه‌وڵی تێكدانی دۆخی ناوچه‌كه ده‌ده‌ن، ناوه‌به‌ناوه كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، دوای ئه‌وه‌ی له گۆڕه‌پانه‌كانی جه‌نگدا شكستیان هێناوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.