ژوورى بازرگانى به‌غدا ئه‌مرۆ دووشه‌ممه بلاوى كرده‌وه، كه ئوردن بریارى داوه ڤیزاى چوونه ژووره‌وه بۆ بازرگانانى عێراقى هه‌لگرێت، ئه‌مه‌ش له پێناو زیاتر تۆكمه كردنى په‌یوه‌ندى بازرگانى نێوان هه‌ردوو وولات و زیاتر فه‌رهه‌م كردنى ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنانى نێوانى عێراق و ئوردن دێت.
جه‌عفه‌ر حه‌مدانى سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى عێراق له‌میانه‌ى پێشوازى كردنى له شاندێكى ئابوورى وولاتى ئوردن، رایگه‌یاند" گه‌شه‌سه‌ندنى ئابوورى عێراق كاریگه‌رى ئه‌رێنى له‌سه‌ر ئابوورى ناوچه‌كه و جیهان له هه‌موو روویه‌كه‌وه ده‌بێت، بۆیه ئابووریناسانى هه‌موو جیهان دڕك به‌م راستیه ده‌كه‌ن.
ناوبراو وتیشى" وه‌دیهێنانى یه‌كێتیه‌كى گومركى عه‌ره‌بى و بازارى ئازادى عه‌ره‌بى و هاوبه‌ش و ستراتیژى خواستى ئێمه‌یه و گرنگى دان به گفتۆگۆكانى دۆسیه‌ى پته‌وكردنى واقیعی هاوكارى ئابوورى و گواستنه‌وه‌ى بۆ قوناغێكى نوێ كارى له‌پێشینه‌مانه.
وتیشى" پێویسته هه‌ردوو لایه‌نى عێراق و ئوردن كارئاسانى بۆ ئازادى گواستنه‌وه‌ى كه‌لوپه‌ل و پێداویستیه‌كان له‌نێوانیاندا بكه‌ن، له سه‌روویانه‌وه هه‌لگرتنى فیزا له‌سه‌ر بازرگانانى هه‌ردوو وولات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.