فهرماندهیهكى حەشدی شەعبی رایگەیاند، هێزەکانیان ئامادەن بچنە نێو خاکی سوریا بەمەبەستی راوەدونانی تیرۆرستان و بۆ ئەو مەبەستەش هەموو ئامادەکارییەکیان کردوە.
چاوەڕێی بڕیاری سەروی خۆیانن بۆ جێبەجێکردنی هەنگاوە سەربازییەکەیان.
قاسم مەسلەح فەرماندەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لەسنوری پارێزگای ئەنبار رایگەیاند، هێزەکانی حەشدی شەعبی بەدرێژای سنورەکانی عێراق و سوریا بڵاوەیان پێکراوە و لە ئامادەباشی تەواودان بۆ چونە ناو خاکی سوریا، ئهوهش بەمەبەستی راوەدونانی هێزە تیرۆرستییەکان لەناو قوڵایی ناوچە هەستیارەکانی سوریا.
وتیشى، پاش گەمارۆدانی تەواوی ناوچە سنورییهكانى نێوان عێراق و سوریا لە ئێستادا تەنها چاوەڕێی بڕیاری سەروی خۆیانن بۆ جێبەجێکردنی هەنگاوە سەربازییەکەیان.
مەسڵەح راشیگەیاند، ئامانج لەو هەنگاوەمان پاککردنەوەی ناوچە سنورییەکانی نێوان عێراق و سوریایە لە مەترسی تیرۆر و چاودێریکردنی ئەو ناوچەیەی کە بوەتە لانکەی تیرۆرستان لەناو خاکی سوریا و لهههمانكاتیشدا هەڕەشەیە بۆ پارێزگاکانی رۆژئاوای عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.