به پێى هه‌واڵێكى رۆژنامه‌ى (The National) ئه‌لیسته‌ر بێرت وه‌زیرى كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا ده‌ڵێت: پێویسته عێراق له رووى ئابوورییه‌وه پشت به خۆى ببه‌ستێت و په‌ره به توانا ناوخۆییه‌كانى بدات له بوارى وزه، نه‌ك هه‌ر چاوى له ئێران بێت.
ئه‌لیسته‌ر بێرت یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ى كه سه‌ردانى به‌غداى پایته‌ختى عێراقى كرد له مانگى پێشوو دواى بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له سوریا له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكاوه.
بیرت له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆیته‌رز له نێو باڵه‌خانه‌ى باڵیۆزى بریتانیا له به‌غدا گوتى: " ئه‌گه‌ر پێشبینى ئه‌وه بكرێت ئێران هیچ كارتێكردنى به سه‌ر عێراقه‌وه نامێنێ وه‌ك ئه‌وه وایه له خهیڵدابین".
هاوپه‌یمانه‌كانى ئه‌مریكا نیگه‌رانن و پێانوایه بڕیاره له‌ناكاوه‌كه‌ى ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له سوریا، بوێرى زیاتر به ئێران ده‌به‌خشێت. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌خشه و پلانهكانیشى هێواشتر له‌وه‌ى سه‌ره‌تا ده‌ستیپێكرد به‌رێوه بچێت، چونكه هه‌ژموونى تاران له عێراق و سوریا له ساڵانى رابردوو زیاتر و كاریگه‌رتر بووه.
واشنتون خوازیاره رووبه‌رووى هه‌ژموونى ئێران ببێته‌وه له رێگه‌ى سه‌پاندنه‌وه‌ى سزاكانى یۆ سه‌ر ئێران هه‌روه‌ها فشارى خسته سه‌ر عێراق بۆ ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مى غازى ئێران هاورده نه‌كات.
ئه‌لیسته‌ر بێرت هه‌وه‌ها گوتوویه‌تى: " ئه‌وه‌ى گرینگه بۆ عێراق ده‌رفه‌تێكى دیاریكراو بۆ داهاتووى خۆى بدۆزێته‌وه به‌تایبه‌تى له بوارى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌یدا و ئابوورییه‌كه‌ى به‌هێز بكات و پشت به ئێران نه‌به‌ستێت".
ئه‌لیسته‌ر بێرت وه‌زیرى كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا ئاماژه‌ى به‌وشكردووه كه " عێراق پێویسته په‌ره به سه‌رچاوه نه‌وتییه‌كانى بدات و تا پیداویستییه‌كانى ناوخۆى پركاتهوه، چونكه هه‌ر كاتێك عێراق توانى سوود له هه‌موو سه‌روه‌ته نه‌وتییه‌كه‌ى وه‌ربگرێت به خێرایى و هه‌موو سه‌رچاوه‌كانى وزه‌ى به‌كار هێنا، ئه‌وكات تواناى ئه‌وه‌ى ده‌بێت سوود له هه‌موو وهزهكانى وه‌ربگرێت كه پێشتر به به رێژهییهكى پر و پیویست به‌كار نه‌هاتووه، به‌مه‌ش باشترین كاره ده‌یكات".
عێراق له ڕۆژیكدا تواناى ناردنى نزیكه‌ى 5 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى خاوه، هه‌رچه‌نده له‌و رێژه‌یه كه‌متر هه‌نارده ده‌كات ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ڕێككه‌وتنێكى ئوپێك به مه‌به‌ستى جێگیربوونى نرخى نه‌وت.
له كوتاییدا بێرت گوتى: بریتانیا دڵگرانه ده‌رباره‌ى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسى بوونى داعش له ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت له‌و كاته‌وه‌ى كه ئه‌مریكا بریارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانیدا له سوریا، هه‌روه‌ها له‌نده‌ن به‌ردوام ده‌بێت له پشتگیرى هه‌ول و ئامانجه‌كانى به‌غدا بۆ له‌ناوبردنى داعش كه ناوبه‌ناو جموجۆڵ ئه‌نجام ده‌ده‌ن له عێراق.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.