له‌میانی یاریه‌كانی گه‌ری بیست‌و یه‌كی خولی ئیتالیا یانه‌ی لاتسیۆ میوانداری یانه‌ی یۆڤنتۆسی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی كرد، یاریه‌كه به‌سه‌ركه‌وتنی خانمه پیره‌كه به‌كۆتاهات به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك، له‌گێمی یه‌كه‌م یاریزانانی هه‌ردوو تیپ چانسی خۆیان تاقیكرده‌وه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێ ئاكام بوو ئه‌و گێمه به‌بێ گۆڵ به‌كۆتاهات، له‌گێمی دووه‌م و له‌خوله‌كی په‌نجاو نۆ لاتسیۆ گۆلی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا كاتێ ئیمری شان به‌هه‌ڵه له‌خۆیانی تۆماركرد، له‌به‌رامبه‌ردا یۆڤنتۆس گشت هه‌ولێكی خسته گه‌ر تا له‌خوله‌كی حه‌فتاو چوار جواو كانسلۆ گۆڵی به‌رامبه‌ر بوونی به‌ده‌ست هێنایه‌وه، ئه‌مجاره‌یان له‌خوله‌كی هه‌شتاو هه‌شت كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌لێدانی سزا خانمه پیره‌كه‌ی كرده خاوه‌ن گۆڵی دووه‌م، به‌مجۆره یۆڤنتۆس براوه‌ی سێی خالی یاریه‌كه بوو له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی و كۆی خاڵه‌كانیشی بووه په‌نجاو نۆ خاڵ و پێگه‌ی خۆی له‌پێشه‌نگ قایمتر كرد
ڤیدیۆ ... یۆڤانتۆس سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر لاتسیۆ تۆمار کرد
له‌خولی ئیتاڵیادا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.