له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى گه‌ڕی 21 ى خولی پله‌یه‌كى ئیسپانیا شه‌وى رابردوو ، ریال مه‌درید بووه میوانی یانه‌ی ئیسپانیۆل و یاریه‌كه‌ی به‌چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌دووگۆڵ برده‌وه
چوار خوله‌ك به‌سه‌ر ده‌ستپێكی یاریه‌كه تێپه‌ریی كه‌ریم بنزیما گۆڵی یه‌كه‌می یانه‌ی شاهانه‌ی تۆماركرد، دوابه‌دوای ئه‌و گۆڵه له‌خوله‌كی پانزه سێرجیۆ رامۆس گۆڵی دووه‌می بۆ قه‌لای شاهانه تۆماركرد، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئیسپانیۆل توانی له‌خوله‌كی بیست‌و پێنج له‌ریێ یاریزان لیۆناردۆ بابتیساو جیاوازی گۆڵه‌كان كه‌م بكاته‌وه،
به‌ر له‌كۆتایی ئه‌و گێمه كه‌ریم بنزیما گۆڵی سێیه‌م و دڵنیایی یانه‌ی رال مه‌دریدی به‌ده‌ست هێنا، له‌گێمی دووه‌م كورانی سۆلاری به‌رده‌وامبوون له‌فشاره‌كانیان تا له‌خوله‌كی شه‌ست و حه‌وت گاریس بێلی وێڵزی گۆڵی چواره‌می بۆ یانه‌ی شاهانه به‌ده‌ست هێنا، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئیسپانیۆل له‌خوله‌كی هه‌شتاو دوو له‌رێی یاریزان رۆبرتۆ رۆزالیس گۆڵی دووه‌می تۆماركرد، به‌مجۆره یاریه‌كه تاكۆتایی به‌و ئه‌نجامه به‌چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ به‌سه‌ركه‌وتنی رال مه‌درید مایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.