لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ڕایدهگهێ،ێت ، دوای زیاد بوونی جموجۆڵەکانی تیرۆرستانی داعش، لە سنوری زنجیرە چیای قەرەچوغ و بە مەبەستی ئاگادار بوون لە بارودۆخەکەو زیادکردنی خاڵی سەربازی شاندێکی لیوای 14 بەسەرپەرشتی عه‌مید حه‌جی عه‌بدولغه‌فار جێگری فەرماندەی لیوا سەردانی دەڤەرەکەی کرد.
راشیدهگهیهنن ، دوای بەسەرکردنەوەی ناوچەکەو پشکنینی بەشێک لە خاڵەکان دڵخۆش بوون بە ئامادە بوونی بەردەوامی هێزەکان لە بارەگاکان. لەوتیەکیدا بۆ سەنتەری میدیا جێگری فەرماندە رایگەیاند کە ماوەیەکە لەم ناوچەیەدا جوڵەی چەکدارانی داعش زیادی کردوە، بەتایبەت لە باشوری چیای قەرەچوغ، بۆیە هێزی پێشمەرگە لە سنورەکە بەتەواوی لە ئامادەباشی دایە بۆ هەر ئەگەرو روبەرو بوونەوەیەک.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.