لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، قایمقامیهتى قهزای ناوهندی ههولێر ڕایدهگهێنێت ، بەسەرپەرشتی قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێرلێژنەیەک پێک هێنرا لەبەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانی ڕێکخراو سەربە ئاژانسی پاراستنی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەولێر پۆلیسی قایمقامیەت لە هەلمەتێکی بەرفراواندا توانرا پشکنین بۆ۳۸دوکان وکۆگای فرۆشتنی دەرمانی کشتوکاڵی ئەنجام بدەن لەسەر ڕێگای هەولێر ـ گوێڕ .
راشیدهگهیهنن ، لە میانەی پشکنین وبەدواداچونەکاندابەهۆی پابەند نەبوون بەڕێنماییەکانی کشتوکاڵ۲٥دوکان وکۆگا داخران وە دەست گیرا بەسەربڕێکی زۆرلە دەرمانی کشتوکاڵی قڕکەری کیمایی وجۆرەها تۆی چاندنی سەوزەومیوەی زیان بەخش وقەدەغەکراو تۆمارنەکراو، بەپێ ی یاسا رێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچی کاران وەردەگیرێت.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.