ئه‌ندرۆ پیك ده‌ستخۆشی له نێچیرڤان بارزانی كرد بۆ هه‌نگاوه‌كانی ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا كه به‌هۆیه‌وه پێشڤه‌چوونێكی باش له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولادا دروست بووه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 27/1/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز ئه‌ندرۆ پیك جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و به‌ڕێز دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.
له دیدارێكدا به‌ڕێز پیك خۆشحاڵیی خۆی به دووباره سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ده‌ستخۆشی له به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی كرد بۆ هه‌نگاوه‌كانی ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا كه به‌هۆیه‌وه پێشڤه‌چوونێكی باش له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولادا دروست بووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا چه‌ند بابه‌تێكی وه‌ك هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌مباره‌یه‌وه، په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان، پاڵپشتی و هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و تیشكی خسته سه‌ر په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و به ڕێزه‌وه ئاماژه‌ی به كار و چالاكییه‌كانی به‌ڕێز سیلیمان كرد كه دوا سه‌ردانی بوو بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی كۆتاییهاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی له عێراق و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌ركی نوێیدا.
تاوتوێكردنی بارودۆخ و دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو که کونسولی ئه‌مه‌ریکا له هه‌رێمی کوردستانیش ئاماده‌ی بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.