Erbil 15°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 20:46

مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌ جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا کرد

پەرەپێدانی پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان ئەمریکا و هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كرا
کوردستان TV
#7
100%

مەسرور بارزانی بەرەوپێشچوونی پەیوەندی نێوان بەغدا و هەولێری بە قۆناغێکی ئەرێنی وەسفکرد و ھیوای خواست کە ئەمەریکا و دۆستانی عێراق رۆڵێکی کاراتر و فروانتر ببین لە پێناو چارەسەریی گشت کێشە ھەڵواسراوەکان.

ئه‌مڕۆ 27/1/2019، مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ ئه‌ندرۆ پیك، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئێران و عێراق و شاندی یاوه‌ری كرد.

له‌و دیدارەدا کە داگلێس سولیمن بالیۆزی ئەمەریکا لە عێراق ئامادە بوو، پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌‌كانی ناوچەکە و پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندی دووقۆڵی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان تاوتوێ كران.

له‌و دیداره‌دا جەخت لە بایەخی ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان کرایەوە ، بە مەبەستی دەرفەت نەدان و رێگەگرتن لە سەرهەڵدانەوەی مەترسی تیرۆر و گرژی و ناسەقامگیری.

لە پەیوەندی بەم بابەتەوە مەسرور بارزانی بە پێویستی زانی کە ھەنگاوەکانی چارەسەریی دۆخی ئەم ناوچانە بە شێوەیەکی ھاوبەش لە رێگەی دامودەزگا فەرمی و دەستوریەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان بێت.

لەلای خۆیەوە ئه‌ندرۆ پیك، پێگەی هەرێمی کوردستانی لە سەقامگیری ناوچەکەدا بە گرینگ وەسفکرد و دووپاتی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و کاری هاوبەش لە نێوان هەردوولا کردەوە.

لە بەشێکی دیکەی ئەو دیدارەدا، وێڕای تیشکخستنە سەر هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، مەسرور بارزانی بەرەوپێشچوونی پەیوەندی نێوان بەغدا و هەولێری بە قۆناغێکی ئەرێنی وەسفکرد و ھیوای خواست کە ئەمەریکا و دۆستانی عێراق رۆڵێکی کاراتر و فروانتر ببین لە پێناو چارەسەریی گشت کێشە ھەڵواسراوەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.