Erbil 13°C دووشەممە 06 کانوونی دووەم 14:29

عێراق بڕی یەک ملیۆن دینار بۆ هەر رزگاربوویەکى ئێزدی تەرخان ده‌کات

نەوفەل بەها موسا وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق واى ووت
کوردستان TV
100%

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بڕە پارەیەک بۆ کوردانی ئێزدیی رزگاربووی ژێر دەسەڵاتی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، تەرخان دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 27-1-2019، نەوفەل بەها موسا، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ژنانی ئێزدی رووبەڕووی کارەسات بوونەتەوە و ئێمە لەگەڵیان دەبین و هاوكاریان ده‌كه‌ین.

نەوفەل بەها موسا هەروەها رایگەیاندووە، کە لە یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2019، بڕی یەک ملیۆن دینار بۆ هەر کەسێکی ئێزدی تەرخان کراوە، کە لەژێر دەسەڵاتی داعش رزگاری بووە.

دوای هەرەسهێنانی سوپای عێراق و داگیرکردنی شاری شنگال لە مانگی 8ـی 2014، چەکدارانی داعش هەزاران ژن و منداڵی کوردی ئێزدییان رفاندو دواتریش ژمارەیەکی زۆری ئەو ژن و منداڵانە، بە هەوڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رزگار کرانەوە.

لە مانگی 6ـی 2014، نزیکەی دوو هەزار چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سووریاوە دزەیان کردە ناو خاکی عێراق و لە ماوەی چەند رۆژێکدا، هەرەسیان بە سوپای عێراق هێنا و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.