بەرپرسی لقی 23ی پارتی ڕایگەیاند دۆخی مەخموور و ناوچەكانی دیكە باش نییە و ڕۆژ بە ڕۆژ جموجووڵی داعش زیاتر دەبێت، بە تایبەت لە ناوچەكانی ماددەی 140، ئێستا داعش زۆر بە ئازادانە هاتوچۆیان تێدا دەكات، به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، له‌م رۆژه به‌دواوه بۆشایی ئه‌منی له‌م ناوچانه دروستبوو بۆیه ئێستا چه‌كدارانی داعش جموجۆڵیان زۆر بووه.
كرمانج عەبدوڵڵا، بەرپرسی لقی 23ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مەخموور، رایگه‌یاندووه دۆخی مەخموور و ناوچەكانی دیكە باش نییە و لەو ناوچانەدا ڕۆژبەڕۆژ جموجووڵی داعش زیاتر دەبێت.
ڕوونیشی کردووەتەوە لە زۆربەی زۆری ئەو ناوچانەی كە پێشتر پێشمەرگەی لێ بوو، بە تایبەت لە ناوچەكانی ماددەی 140، ئێستا داعش زۆر بە ئازادانە هاتوچۆیان تێدا دەكات و دەبینرێن، ڕێگاچارەش بۆ نەمانی داعش لەو ناوچانەدا، ئەوەیە كە ماددەی 140 بە پێی دەستوور جێبەجێ بكرێت، ئەگەرنا مەترسیی داعش ڕۆژبەڕۆژ زیاتر دەبێت.
شایه‌نی باسه به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، به هاوكاری چه‌ند به‌رپرسێكی دیاری نێو یه‌كێتی، شاری كه‌ركووك و به‌شێكی زۆری ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شد و هێزه عێراقییه‌كان داگیركرا، له‌م رۆژه به‌دواوه بۆشایی ئه‌منی له‌م ناوچانه دروستبوو بۆیه ئێستا چه‌كدارانی داعش جموجۆڵیان زۆر بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.