هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە بڕیارە لە ڕۆژی هەینییەوە گۆڕانکاری لە ئاراستەی هەندێک لە شەقامەکانی چوون و دەرچوون بۆ ناو سەنتەری شاری سلێمانی و ناو بازاڕ ڕوودەدات.
له راگهیهندراوێكدا كه وێنهیهكی دهست ماڵپهری كوردستان تیڤی كهوتووه، بهڕێوهبهرایهتی هاتووچۆی سلێمانی رایگهیاند : ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکەین کە لە بەرواری 1ی شوباتی 2019 رۆژی هەینی گۆڕانکاری لە ئاراستەی هەندێک لە شەقامەکانی چوون و دەرچوون بۆ ناو سەنتەری شاری سلێمانی و ناوبازاڕ ڕوودەدات.
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه هاتووچۆی سلێمانی گۆڕانكارییهكانی بهمشێوهیه خستووهتهڕوو:
1-شەقامی مامۆستایان (بەردەم قائیمقامیەت) لە گۆڕەپانی سلێمانی پاڵاس بەیەک ئاراستە و بە چوار لەین سەردەکەوێتە سەرەوە بۆ فلکەی یەکگرتن.
2. شەقامی حەمدی (قەنات) لە فلکەی یەکگرتن بەیەک ئاراستەو چوار لەین دەڕوات بەرەو فلکەی فریاکەوتن.
3. شەقامی پیرەمێرد، لە فلکەی یەکگرتن بەرەو گۆڕەپانی سەرا دەبێتە یەک ئاراستەو بە چوار لەین ئوتومبیل دێتە خوارەوە.
4. شەقامی مەولەوی، جوڵەی ئوتومبیل تیایدا پێچەوانە دەبێتەوە و لە گۆڕەپانی سەرا بەرەو گۆڕەپانی سلێمانی پاڵاس دەبێتە یەک ئاراستە.
هاتووچۆی سلێمانی بۆ شۆفێران دهڵێت: "لەکاتی چوونتان بۆ ئەم شەقامانە تکایە ئاگاداری ئاماژەکانی پۆلیسی هاتووچۆبن و هاوکاریان بن بۆئەوەی ئاستەنگ دروست نەبێت بۆ هیچ کەسێک".
راشیگهیاندووه كه ئەم گۆڕانکارییانە لە رۆژی هەینییەوە بۆ ماوەی چوار رۆژ بە شێوازی ئەزموونی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.