Erbil 15°C سێشەممە 02 تەمووز 07:46

له‌شه‌رگات چوار که‌س کوژران و حه‌وت که‌سیش برینداربوون

له‌ سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین
کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ دوو بۆمبی چێنراو له‌ سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین ته‌قیوه‌ته‌وه‌و له‌ ئاكامدا، 11 كارمه‌ندی ھێزه‌ ئه‌منییه‌كان كوژران و برینداربوون.

ملازم نوعمان جبوری، ئه‌فسه‌ر له‌ پۆلیسی سه‌ڵاحه‌ددین، ئاشكرایكرد، بۆمبێك كه‌ له‌سه‌ر رێگه‌یه‌ك له‌ باشووری شاری شه‌رگات باكووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین چێندرابوو به‌ كاروانێكی ھێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

جبوری گوتی: به‌پێی ئاماره‌ به‌راییه‌كان له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا، دوو كارمه‌ندی ھێزه‌ ئه‌منییه‌كان كوژراون و چواری دیكه‌ش برینداربوون.

ھه‌رچه‌ند تا ئێستا ھیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له‌ ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ رانه‌گه‌یاندووه‌، به‌ڵام ملازم نوعمان جبوری ئاماژه‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ گومان ده‌كرێت داعش له‌ ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا، تێوه‌گلابێت.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ بۆمبێكی دیكه‌ له‌نێوان گوندی خانۆكه‌و مسیحلی له‌ باشووری شه‌رگات ته‌قیوه‌ته‌وه‌و له‌ئاكامدا دووكه‌س كوژراون و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

ئاماده‌كردنی / رزگار

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.