Erbil 8°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 23:50

 ئه‌مرۆ رێوڕه‌سمێکی تایبه‌ت به‌ چله‌ی ماته‌مینیی "ره‌وف حه‌سه‌ن" به‌ڕێوه‌ده‌چێت

خاوه‌نی ده‌یان كتێب و به‌رهه‌م و چالاكیی دیار و به‌رچاوه‌
کوردستان TV
100%

ده‌زگای میدیایی (باس) و لقی هه‌ولێری یه‌كێتیی نووسه‌رانی كوردستان، ڕێوڕه‌سمێكی تایبه‌ت به‌ چله‌ی ماته‌مینیی ڕه‌وف حه‌سه‌ن، نووسه‌ر و وه‌رگێڕی دیاری كوردستان و نووسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی (باس)، ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

كاتژمێر ٤ی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٢٧ی ١ی ٢٠١٩، وه‌ك ڕێز و وه‌فایه‌ك بۆ رۆشنبیر و رۆژنامه‌وان و نووسه‌ری به‌رده‌وامی هه‌فته‌نامه‌ی (باس) ره‌وف حه‌سه‌ن كه‌ له‌ بواری نووسین و وه‌رگێڕان و كاری ڕۆژنامه‌وانیدا، خاوه‌نی ده‌یان كتێب و به‌رهه‌م و چالاكیی دیار و به‌رچاوه‌، ده‌زگای میدیایی (باس) به‌ هاوكاریی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد لقی هه‌ولێر، ڕێوڕه‌سمێكی تایبه‌ت به‌ چله‌ی ماته‌مینیی بۆ ڕێك ده‌خات.

ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ له‌ هۆڵی كۆنفرانسه‌كانی هۆتێل (ڤان ڕۆیاڵ) ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شه‌قامی شه‌ستی نزیك به‌رزه‌پردی شۆڕش

كوردستان تیڤی/ كامران

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.