سەرۆكی پەرلەمانی عیراق كۆتایی هاتنی وەرزی یەكەمی یاسادانانی خولی چوارەمی پەرلەمانی راگەیاند.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگهیاند، پشووی وەرزی یەكەمی یاسادانانی پەرلەمانی عێراق دەستیپێكرد و تەواوكردنی كابینەكەی عەبدولمەهدی دەكەوێتە وەرزی نوێوە.
محەممەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، پشووی وەرزی یەكەمی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێكردو دەبێت پەرلەمانتاران لە نوسینگەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگاكان دەوام بكەن بۆ ئەوەی چاویان بە هاووڵاتیان بكەوێت و ئەركەكانیان ڕابپەڕێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.