سه‌رچاوه خۆجییه‌كانی نێو شاری فه‌للوجه له رۆژئاوای ئه‌نبار ئاشكرایان كردووه كه دوای دوو ساڵ بۆ یه‌كه‌مین جاره هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌نێو شاری فه‌لوجه دا ده‌سووڕێنه‌وه.
سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه هێزێكی ئه‌مریكی به یاوه‌ری هێزێكی ئاسایشی عێراق ، چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی نێو شاری فه‌للوجه‌یان به‌سه‌ر كردۆته‌وه.
شایانی باسه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر شاره‌كه له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش رزگاركراو ئه‌مه جاری یه‌كه‌مه كه هێزێكی ئه‌مریكی به‌نێو شاره‌كه‌دا بسووڕێته‌وه.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.