Erbil 10°C شەممە 23 تشرینی دووەم 01:12

بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەکرەمی ساڵحی رەشە دەکات

هاوبەشی خەممان بۆ خانەوادە بەڕێزەكەتان رادەگەیەنین
کوردستان TV
100%


بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەوادەی ئەكرەمی ساڵحی رەشە

بە دڵگرانییەكی زۆرەوە‌ هەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و كەسایەتیی دیاری شاری سلێمانی (ئەكرەمی ساڵحی رەشە)مان پێگەیشت

(ئەكرەمی ساڵحی رەشە)‌ یەكێك لەو نووسەرانەیە، بە خامەكەی خزمەتێكی بەرچاوی بە مێژووی نەتەوەكەی كردووە و جێی دەستی لە نووسینەوەی مێژووی كوردستان و شاری سلێمانیدا دیارە

بەم بۆنە خەمناكەوە، هاوبەشی خەممان بۆ خانەوادە بەڕێزەكەتان رادەگەیەنین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خزم و دۆستانتان و نوسەر و رۆشنبیرانی كوردستان دەكەین

لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بەهەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات

 

اناللە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.