لە پەراوێزی كۆڕبەندی ئابووری جیهان كە لە شاری داڤۆس لە سویسڕا ، د.فوئاد حوسێن جێگری سەرۆك وەزیرانی عیراق – وەزیری دارایی لەگەڵ د.نایف ئەلحەجرەف وەزیری دارایی كوێت كۆبووەوە.
لەم دیدارەدا باس لە پەیوەندی دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵات و هۆكارەكانی پێشخستنی ئەو پەیوەندیانە تیشكیان خرایە سەر .
جێگری سەرۆك وەزیران سوپاسی حكومەتی كوێتی كرد بۆ چاودێریكردنی كۆنفڕانسی كوێت بۆ دووبارە بونیادنانەوەی عیراق هەردوو وەزیریش تیكشیان خستە سەر چۆنیەتی مامەڵە كردن لەگەڵ ئەنجامەكانی ئەو كۆنگرەیە و ئەو بەڵێنانەی بە عیراق دران بۆ دووبارە بونیادنانەوەی ئەو شار وشارۆچكانەی لە عیراق بەهۆی تیرۆریستانی داعشەوە تێكدراون.
وەزیری دارایی كوێت رونكردنەوەیەكی لەبارەی ئەو پرۆژانە پێشكەش كرد كە وەكو وەبەرهێنان یانیش یارمەتی لەلایەن دەوڵەتی كوێتەوە بۆ عیراق تەرخان كراون
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.