ئه‌مرۆ شه‌ممه 26 ى 1 ى 2019 ، لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین رایدهگهێنێت ، لە گوندی (توەسوران) سەر بە ناحیەی سەنگەسەر ـ قەزای پشدەر ـ قەڵادزێ ئافرەتێک بەناوی (ئـ . خ . ئـ ) لەدایک بووی ساڵی 1944 پیشەی ئافره‌تی ماڵ لە ماڵەکەی خۆیدا بە نەوت خۆی سوتاند.
پۆلیس راشیدهگهێنێت ، پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتاویەکەی کە بەگوێرەی ڕاپۆرتی پزیشکی 90% بووە بەڕێکرا بۆ سلێمانی.
راشیدهگهیهنن ، بە وتەی کەسوکارەکەی ئەو ئافره‌ته چەند ساڵێکی دوچاری نەخۆشی دەرونی بۆتەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.