Erbil 11°C چوارشەممە 04 کانونی یەکەم 11:49

ئه‌و پیاوه‌ کورده‌ی سێ سه‌ده‌ی بینیوه‌ !

له‌ ژیانیدا (20) جاری هاوسه‌رگیر كردوه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌گه‌رچی بۆچونی زۆر هه‌یه‌ له‌سه‌ر به‌رواری له‌دایك بوونی به‌ڵام "زارۆ ئاغای كوردی" به‌یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ هه‌ژمێرده‌كرێت كه‌ به‌ته‌مه‌ن ترین كه‌سه‌ له‌ جیهان، به‌تایبه‌تی له‌ مێژووی هاوچه‌رخدا زارۆ زیاتر له‌ (160) ساڵ ژیاوه‌.

رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمز له‌ 20 ی ته‌مووزی ساڵی 1930 باس له‌ كۆچكردنی زارۆ ده‌كات بۆ ئه‌مریكا كه‌چ هه‌رایه‌كی ناوه‌ته‌وه‌ به‌وه‌ی كه‌ به‌ته‌مه‌ن ترین كه‌سی جیهان بووه‌.

مێژوو نووسان ده‌ڵێن: به‌ ته‌مه‌نترین هاوڵاتی كورد (157) ساڵ ژیاوه‌ به‌م شێوه‌یش دووه‌م كه‌سه‌ كه‌ له‌جیهان دوای به‌ته‌مه‌نترینه‌كه‌ی وڵاتی چین كه‌ بۆماوه‌ی (253) ساڵ ژیاوه‌.

ktv

به‌ پێی ئه‌و ئاماره‌ ئه‌رشیفیانه‌ی هه‌یه‌ به‌ته‌مه‌نه‌ترین هاوڵاتی كورد له‌ توركیا ناوی (زارۆ ئاغا)یه‌ له‌ دایك بووی ساڵی 1777 له‌ شاری به‌دلیس له‌ كوردستانی توركیا.

رۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێت: زارۆی ته‌مه‌ن 156 ساڵ به‌ ته‌مه‌نترین كه‌سی جیهانه‌ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: زارۆ ئاغا له‌ كاتی سه‌ردانی بۆ ئه‌مریكا له‌ شاری نیویۆرك زۆر چێژی له‌ بانیۆی گه‌رماو وه‌رگرتووه‌ له‌ میونخانه‌ی (كۆمۆدۆر) كه‌ له‌وێ دابه‌زیوه‌ به‌جۆرێك هاوه‌ڵه‌كانی هه‌موو جارێ به‌زۆر هه‌وڵیان ده‌دا له‌ گه‌رماوه‌كه‌ بیهێنه‌ده‌ره‌وه‌.

له‌ ساڵی 2009  له‌ توركیا كتێبێك  به‌ناوی (زارۆ ئاغا به‌ته‌مه‌نترین كه‌س له‌ جیهان)چاپ كرا له‌ كتێبه‌كه‌دا هاتووه‌ زارۆ له‌ شاری به‌دلیس كوردی له‌ كوردستانی توركیا له‌ دایك بووه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌ته‌مه‌نترین كه‌سی جیهان بووه‌ له‌ هه‌موو وێستگه‌كانی ژیانی گرنگی زۆر پێدراوه‌  به‌ تایبه‌تی له‌ 10 ساڵی كۆتایی ژیانی .

ktv

شایانی باسه‌ زارۆ ژیانێكی ئاسایی به‌سه‌ر ده‌برد كاری حه‌ماڵی و كرێكاری كردووه‌ به‌شداری بووه‌ له‌ دروستكردتی چه‌ندین ته‌لاری مێژووی له‌ ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌كان وه‌كو كۆشكی دۆلما ، كه‌نیسه‌ی سه‌لیمه‌ و دروستكردنی مزگه‌وتی (ئۆرتاكۆێ) له‌ئه‌سته‌نبۆڵ له‌ ساڵی 1853.. زارۆ به‌جۆرێك كاری كردوه‌ تا ئه‌وه‌ راده‌ییه‌ی توانی ئه‌نجومه‌نێكی تایبه‌ت به‌ حه‌ماڵه‌كان له‌ سه‌رده‌مه‌دا دابمه‌زرێنێت.

ktv

به‌پێی ماڵپه‌ری (هاواڵی به‌دلیس) زارۆ ئاغا له‌ نێوان ساڵانی 1774 و1777 له‌ دایك بووه‌ له‌ هۆزی زازایه‌كانی كورد بووه‌ كاتێ ته‌مه‌نی ده‌بێته‌ 18 ساڵی كۆچ ده‌كات بۆ ئه‌سته‌نبۆڵ له‌ گه‌ره‌كی تۆبخانه‌ نیشته‌جێ ده‌بێت تاكۆتایی ژیانی هه‌ر له‌وێ ماوه‌ته‌وه‌.

زارۆ له‌ ژیانیدا (20) جاری هاوسه‌رگیر كردوه‌ چه‌ندین مناڵی  زۆری هه‌بووه‌ هه‌مووشی ده‌ناسین و گرنگی پێده‌دان به‌ڵام به‌هۆی ژماره‌ زۆری نه‌وه‌كانی نه‌یده‌توانێ درك به‌ ناوی هه‌موویان بكات.

ktv

 

دوا منداڵیشی له‌ ته‌مه‌نی 96 ساڵی بووه‌ ژماوه‌ی مناڵه‌كانی (36) منداڵ بووه‌ پێش ئه‌وه‌ی به‌ خۆی كۆچی دوایی بكات  هه‌موویان كۆچی دواییان كرد، ته‌نیا كچێكی نه‌بێت كه‌ له‌دوای كۆچی دوایی زارۆ ته‌مه‌نی (60) ساڵان بوو كۆچی دوای كرد.

زارۆ دوایی بینی چه‌ندین  ناسۆری و ناخۆشی و قه‌یرانی ژیان كه‌ كه‌م كه‌س ئه‌و ناسۆریانه‌ی بینووه‌ له‌ ساڵی (1934) كۆچی دوایی كرد .

زارۆ له‌گه‌ڵ  زۆربه‌ی مێژووه‌كان ژیاوه‌ له‌گه‌ڵ زۆبه‌ی وه‌چه‌كانی سوڵتانه‌ عوسمانییه‌كان ژیاوه‌ وه‌كو سوڵتان عه‌بدلوحه‌میدی یه‌كه‌م كاتی هاته‌ سه‌ر عه‌رشی ده‌سه‌ڵات ،وه‌له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ سوڵتان سه‌لیمی سێیه‌م و سوڵتان مسته‌فا چواره‌م و سوڵتان محمدی دووه‌م و سوڵتان عبدولعزیز و سوڵتان عه‌بدولمه‌جید  و سوڵتان مرادی پێنجه‌م و سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م و سوڵتان محمد رشادی پێنجه‌م و سوڵتان وه‌حیه‌دین. 

ktv

زارۆ چه‌ندین شه‌ڕ و داستان له‌و ماوه‌ی ژیانی خۆی بینیوه‌ وه‌كو شه‌ری قه‌رم و شه‌ڕی روسیا، شه‌ڕی قه‌وقاز ،شه‌ڕی به‌لقان ، شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م  هه‌روه‌ها داگیركردنی توركیا له‌لایه‌ن هێزه‌ بیانییه‌كان له‌سه‌رده‌می هاوچه‌رخ و پاشان شه‌ڕی  رزگار كردنی سه‌ربه‌خۆی توركیا.

زارۆ ئاغا به‌شداری چه‌ندین شه‌ڕی كردوه‌ له‌ ساڵی 1798 به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌حه‌مه‌د پاشا قه‌ساب له‌ عكا دژی سوپای ناپلیۆن وه‌ به‌شداری شه‌ری توركیا-روسیا له‌ ساڵی 1828 كردوه‌و برینداریش بووه‌ له‌ قاچی .

به‌هۆی ئه‌وه‌ی  به‌ته‌مه‌نترین كه‌س بووه‌  چه‌ندین ده‌عوه‌ت نامه‌ی له‌ وڵاتان بۆهاتووه‌ وه‌كو به‌ریتانیا ، ئه‌مریكا چه‌ندین وێنه‌شی هه‌یه‌، ئه‌وكاته‌ی له‌ ئه‌مریكا بووه‌ له‌گه‌ڵ گرته‌ ڤیدیۆیه‌كی بێ ده‌نگ.

زارۆ له‌و كاته‌ی ئه‌مریكا بووه‌ بۆ یه‌كه‌م جار سواری فرۆكه‌ بووه‌ بۆیه‌ به‌ ئه‌زموونێكی چێژ به‌خش وه‌سفی ده‌كات هه‌ر له‌ سه‌ردانه‌شی بۆ ئه‌مریكا به‌شداری چه‌ندی فلیمی نمایشكاری كردوه‌،دكتۆره‌كانی ئه‌مریكا چه‌ندی پشكنینیان بۆ زارۆ كردوه‌ جه‌خیتیان له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ ته‌ندروستی زۆر باشه‌ هه‌ربۆیه‌ هه‌ندێ له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاویان كردببووه‌ كه‌ زراۆ ئاغا "تاهه‌تایه‌ ده‌ژیت".

جێگه‌ی باسه‌ زارۆ ئاغا زۆر به‌ زه‌حمه‌ت زمانی توركی ده‌زانی له‌ كاتی دیداره‌كانی هه‌ر به‌زمانی دایك (كوردی) قسه‌ی ده‌كرد.

 خیار و ماست

كاتێ له‌ نهێنی ته‌مه‌ن درێژی و ته‌ندروست باشی له‌ زارۆیان پرسی له‌ وه‌ڵامدا وتی: رۆژنه‌ ماست و خیار ده‌خۆم بۆیه‌ ئامۆژگاری هه‌موو كه‌سێكی ده‌كرد كه‌ ماست بخۆن چونكه‌ ته‌مه‌ن درێژ ده‌كات له‌گه‌ڵ خواردنی ژمێك له‌ نان و شیر.

له‌ هه‌ڵوێستێكی كۆمێدی كاتێ لێی ده‌پرسن هیواو ئاوات چیه‌؟ له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: خۆزگه‌ ته‌مه‌نی لاویه‌تیم بۆ 70 ساڵی ده‌گه‌راییه‌وه‌.   

زارۆئاغا له‌ نیۆیۆرك تووشی روداوای هاتووچۆ ده‌بێت به‌هۆی رانه‌هاتنی له‌ زۆری ئۆتۆمبیل له‌ ئه‌نجامدا  سه‌ری زۆر به‌ توندی به‌ زه‌وی ده‌كه‌وێت بۆیه‌ دكتۆره‌كان رایانگه‌یاند زۆر زه‌حمه‌ته‌ زارۆ ئاغا بۆ ماوه‌یكی درێژتر بژیت .

دوای ته‌وا بوونی گه‌شته‌كه‌ی  له‌ ئه‌مریكا له‌ ساڵی 1931ده‌چێته‌ وڵاتی به‌ریتانیا بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك فلس سوود مه‌ند بێت له‌ ئه‌مریكا.

دوای ئه‌وه‌ ئاغا زۆر نه‌ژی حاڵه‌تی ته‌ندروستی له‌ رووی جه‌سته‌ و هۆش تێك ده‌چێت له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شیشلی له‌ ئه‌سته‌نبۆل له‌ ته‌مووزی ساڵی 1934 كۆچی دوایی ده‌كات .

هه‌ندێ كه‌س كه‌له‌ ناشتنی ئاغا ئاماده‌بووت ده‌ڵێن: كه‌سوكاره‌كه‌ی زۆر به‌ تاسه‌وه‌ بۆ زارۆ ده‌گریان ده‌یانگورت باوكمان هێشتا حه‌زی له‌ دونیا بوو.

سه‌رچاوه‌/ رۆژنامه‌ی نیوریۆك تایمز

كوردستان تیڤی/ كامران

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.