له قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی ئوسترالیای كراوه بۆ تێنسی سه‌ر زه‌وی له ئاستی پیاوان، نۆڤاك دیۆكۆڤیچی سربی و پۆلێنكراوی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان رووبه‌رووی لۆكاس بۆیلی فه‌ره‌نسی بوه‌وه، دوای نمایشێكی به‌هێز، دیۆكۆڤیچ به سێ كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی یاریه‌كه شه‌ش سفر، شه‌ش دوو، شه‌ش دوو بوو، به‌م بردنه‌وه‌ش دیۆكۆڤیچ خۆی گه‌یانده یاری كۆتایی پاڵهوانیهتیهكهو رووبه‌رووی رافائێل نادالی ئیسپانی و پۆلێنكراوی دووه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌بێته‌وه، دیۆكۆڤیچ به‌دوای حهوتهمین نازناوی ئوسترالیای كراوه‌یه‌و پێشتریش له هیچ یاریه‌كی كۆتایی نه‌دۆڕاوه، له‌به‌رامبه‌ردا نادال ته‌نیا جارێك له ساڵی دووهه‌زارونۆ نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه.
دیۆکۆڤیچی سربی سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر لۆکاس بۆیلی فه‌ره‌نسى تۆمار کرد
له‌پاله‌وانێتى ئوسترالیای كراوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.