Erbil 31°C ھەینی 18 ئەیلوول 13:12

شێخان.. پڕۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگای گوندی سێلکا بۆ دووڕیانی خنس مرێبا کۆتایی هات

کوردستان TV
100%

لە سنووری قەزای شێخان، قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگای گوندی سێلکا بۆ دووڕیانی خنس مرێبا کۆتایی هات و بەم نزیکانەش دەخرێتە خزمەتی هاووڵاتییانەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 16ـی ئەیلوول، پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند: لە سنووری قەزای شێخان، لە چوارچێوەی پڕۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگای پردی پیربۆب بۆ دووڕیانی خنس مرێبا بە درێژایی زیاتر لە 17 کیلۆمەتر، قۆناغی یەکەمی قیرتاوکردنی ڕێگاکە لە گوندی سێلکا بۆ دووڕیانی خنس مرێبا بە درێژایی 3.600 کیلۆمتر کۆتایی هات و لەم نزیکانەدا دەخرێتە خزمەتی گشتییەوە.

پارێزگای دهۆک ئاماژەی بەوە دا، پڕۆژەکە بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگا و پردەکانی دهۆک و لەلایەن کۆمپانیای جێبەجێکاری "نوور مچولی"یەوە جێبەجێ دەکرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، پڕۆژەکە لەسەر بودجەی تایبەتی پارێزگای دهۆکە، کە ژمارەیەک گوند و ناوچە لەخۆ دەگرێت، هەروەها دەبێتە هۆی گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی و کەرتی گەشتیاری، هەروەها ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی گشتی لە تەواوی ناوچەکەدا دەکات.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.