Erbil 15°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 18:59

به‌ڤیدیۆ .. یه‌که‌م گه‌شتی ئاسمانی تورکیا به‌ ژماره‌یه‌ک سه‌رنشینه‌وه‌ له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی نیشته‌وه‌

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ دوای بڕیاری توركیا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی، یه‌كه‌م گه‌شتی نێوان ھه‌ردوولا له‌ رێگه‌ی ھێڵی ئاسمانی توركش ئێرلاین ئه‌نجامدراو فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌و ھێڵه‌ كه‌ له‌ ئیستانبوڵه‌وه‌ ھاتبوو و به‌ ژماره‌یه‌ك سه‌رنشینه‌وه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی نیشته‌وه‌.

به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی، دانا محه‌مه‌د له‌و باره‌یه‌وه‌ بۆ گوتی: دوایی ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی توركیا رۆژی پێنجشه‌ممه‌ له‌ڕێگه‌ی فڕینامه‌یه‌كه‌وه‌ (NOTAM) به‌فه‌رمی گه‌مارۆ ئاسمانییه‌كانی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ھه‌ڵگرت، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م گه‌شتی ھێڵی ئاسمانی توركی گه‌یشته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و گه‌شته‌كانی نێوان ھه‌ردوولا ده‌ستی پێكرده‌وه‌.

له‌دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان، ھێڵی ئاسمانیی توركی ھه‌فتانه‌ حه‌وت گه‌شتی ئاسمانی له‌ نێوان ئیستانبوڵ - سلێمانی-دا ئه‌نجام ده‌دات.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.