راكان سه‌عید جبوری، پارێزگاری كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت له‌لێدوانێكیدا رایگه‌یاندووه: ئه‌وان خواستی ئاماده‌یی به‌هێزی توركیا له كه‌ركووك ده‌كه‌ن له پێناو په‌ره‌پێدان و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی وه‌ربه‌هێنان له‌و ناوچه ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت ده‌كه‌ن كه توركمان و عه‌ره‌ب و كورد پێكه‌وه له‌و شاره ده‌ژین.
جبوری راشیگه‌یاند كه كه‌ركووك پێویستی به په‌ره‌پێدانه له گشت بواره‌كاندا و ئه‌مه‌ش وایكردووه كه پێویستییه‌كی زۆری به وه‌رهێنانی توركیا هه‌بێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به گرنگی دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی له نێوان وه‌ربه‌رهێنه‌رانی تورك و وه‌به‌رهێنه‌رانی كه‌ركووك كرده‌وه و داوای كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی توركیای له شاره‌كه كرد.
پێشتر باڵیۆزی توركیا له به‌غدا، فاتیح یڵدز له لێدوانێكدا رایگه‌یاندبوو، داواكاری فه‌رمییان پێشكه‌ش به ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق كردووه بۆ كردنه‌وه‌ی كۆنسولخانه‌ی گشتی توركیا له كه‌ركووك.
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر راكان سه‌عید جبوری، به‌زۆر به پارێزگاری كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت له‌شاره‌كه سه‌پێنراو تا ئێستاش چه‌ندین بریاری له‌دژی هاووڵاتیانی كورد له پارێزگای كه‌ركوك ده‌ركردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.