فه‌رمانده‌یه‌كی هه‌سه‌ده رۆژی رابردوو رایگه‌یاند كه هاوپه‌یمانێتیی هێزه كوردیی و عه‌ره‌بییه‌كانی سووریا له ئه‌گه‌ری رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، ده‌بێ ئیمتیازێكی تایبه‌تیی وه‌رگرێت، چونكه ئه‌وه مافی ئه‌وانه.
مه‌زڵوم كۆبانێ فه‌رمانده‌ی یه‌كینه‌كانی هێزه كوردییه‌كانی رۆژئاوا و به‌شێك له هێزه عه‌ره‌بییه‌كانی سووریا له‌مباره‌یه‌وه وتیی كه هه‌رجۆرێك رێككه‌وتنی سیاسیی ده‌بێ ئیمتیازێكی تایبه‌تیی بۆ " هه‌سه‌ده " به‌دواوه بێت، چونكه ئه‌و هێزانه له دژی چه‌كدارانی داعش شه‌ڕیان كردووه و هێشتاش له‌م شه‌ڕه به‌رده‌وامن.
له سه‌روبه‌ندی دانووستانه‌كانی نێوان ئه‌م هێزانه‌دا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د، ئه‌م فه‌رمانده‌یه‌ی هه‌سه‌ده جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه: ئه‌م بابه‌ته هێڵی سووری ئێمه‌یه و جێگه‌ی مشت‌ومڕ نییه و وازی لێناهێنین. چونكه هه‌سه‌ده باكووری سووریای پاراستووه و ناوچه‌كه‌ی له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش رزگار كردووه، كه‌واته مافی ئه‌م گروپه‌یه كه دڵنیابێت له‌وه‌ی ناوچه‌كه به پارێزراویی ده‌مێنێته‌وه.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.