نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی سه‌رۆكایه‌تیی تایفه‌ی سریانی ئه‌رتۆدۆكس له مووسڵ و هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی قه‌داسه‌تی پا‌تریاك مار ئه‌غناتیۆس ئه‌فرامی دووه‌م پاتریاركى ئه‌نتاكیا و ته‌واوى ڕۆژهه‌ڵات و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه له ژماره‌یه‌ك مه‌تران پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به دیداریان له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی ده‌ربڕی و سوپاسی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه‌یان كرد بۆ پاراستن و حه‌واندنه‌وه و هاوكاریكردنی كرستیانان له كاته سه‌خته‌كاندا و ئاماژه‌یان به مێژووی كرستیانان له ناوچه‌كه كرد كه به ئاشتی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی دیكه ژیاون و پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان به‌رز نرخاند.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه كه كولتووری پێكه‌وه‌ژیانی هه‌رێمی كوردستان له باوه‌ڕێكه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و له پاراستنی ئه‌و كولتووره‌ش به‌رده‌وام ده‌بن، هیوایشی خواست ئه‌و كرستیانانهی ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوونه ڕوو نه‌كه‌نه ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له وڵاتی خۆیان بمێننه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی ئاماده‌ییى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ په‌ره‌پێدانی زیاترى په‌روه‌رده‌ی سریانی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی.
تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه له ڕووی سه‌قامیگری و ئابووری و پاشه‌ڕۆژی ناوچه‌كه‌وه، له‌گه‌ڵ گۆڕینه‌وه‌ى یادگارى، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.