وهزارهتی گواستنهوه و گهیاندنی حكومهتی ههرێمی كوردستان، لهبارهی كهمكردنهوهی نرخی كارتهكانی مۆبایل روونكردنهوه دهدات و رایدهگهیهنێت، كهمكردنهوهی نرخی كارتی مۆبایل له دهسهڵاتی ئێمهدا نییه.
ئومێد محەمەد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی كەمكردنەوەی نرخی پەیوەندییەكان و كارتی مۆبایل لەلایەن وەزارەتی گواستنەوەی عیراقەوە، پەیوەندییم كردوە بەبریكاری وەزارەتەوە و ڕایگەیاندوە تائێستا بڕیاری كەمكردنەوەی نرخی كارتی مۆبایل و تۆڕەكانی پەیوەندییكردنیان دەرنەكراوە.
وتهبێژی وهزارهتی گواستنهوه ئهوهشی ئاشكرا كردوه، بڕیاری كەمكردنەوەی كارتی مۆبایل و تۆرەكانی پەیوەندیی لەدەسەڵاتی وەزارەتی گواستنەوە نییە، بەڵكو دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عیراق( CMC ) بڕیار لەبارەی كەمكردنەوەی تۆڕەكانی پەیوەندی دەدەن و تائێستاش بڕیاری كەمكردنەوەی نرخەكانیان نەدراوە، بەڵكو تەنها لەراگەیاندن ئەو بابەتە باسی لێوەكراوە.
ئاشكرا كرد، كۆمپانیاكانی ئاسیاسێل و كۆڕەك تیلیكۆم و تۆڕەكانی دیكەی پەیوەندیی لەهەرێم پێشتر لەدەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عیراقی مۆڵەتی كاركردنیان وەرگرتوەو هیچ بڕیارێك بۆكەمكردنەوەی نرخی پەیوەندییەكانیان لە هەرێمی كوردستان و عیراق نەدراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.