Erbil 11°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 18:36

30٪ی مەسیحییەکانی شنگال بەهۆی ترسی داعش و حەشدی شەعبییەوە، چوونەتە دەرەوەی وڵات

هەموو خانوو و موڵکەکانیان سووتێدراون
کوردستان TV
100%

نوێنەری پێکهاتەی مەسیحیان لە ئەنجومەنی قەزای شنگال ئاشکرای کردووە، 30٪ی مەسیحییەکانی نیشتەجێی قەزای شنگال بەهۆی هەڕەشەی کوشتن لەلایەن داعش و حەشدی شەعبییەوە، چوونەتە دەرەوەی وڵات.

عیسا شەمعوون، نوێنەری پێکهاتەی مەسیحی لە ئەنجومەنی قەزای شنگال بە باسنیوزی راگەیاند" لەکۆی 300 کەس لە مەسیحییەکانی قەزای شنگال کە سەرجەمیان 52 ماڵباتن بەرلەوه‌ی جینۆسایدی شنگال لەلایەن داعشەوە ڕوو بدات، کۆمەڵێکی بەرچاویان ئەو دەڤەرەیان بەجێ هێشتووە و هەموو خانوو و موڵکەکانیان سووتێدراون و ئەوانی دیکەش خانووەکانیان داگیر کراوە و حکوومەتی بەغدا هیچ هاوکارییەکی نەکردوون".

ئاماژەی بەوەشدا " هەتا ئێستا کۆمەڵێکیان کە لەو ناوچەیە ماون، لەناو خانووی کرێدا دەژین و بەهۆی ڕەوشی خراپ و ناجێگری شنگال هیچ دەرەتانێک بۆ گەڕانەوەی ئەو 52 ماڵباتە نییە و دەگوترێت زۆربەیان روویان لە وڵاتانی کەنەدا و ئوسترالیا كردووه‌.

عیسا شەمعوون ڕاشیگەیاند" لە کاتی هێرشی داعشدا بۆ سەر شنگال، چوار هاووڵاتیی بێسەروشوێن بوون و هەتا ئێستا تەنیا تەرمی یەک لەوان لەناو کەنیسەیەکدا دۆزراوەتەوە و ئەو سێ کەسەکەی دیکە چارەنووسیان نادیارە و هیچ هەواڵێک لەبارەیان لە ئارادا نییە".

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.