ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق مادهی 10ی پرۆژهیاسای بودجهی پهسهند كرد كه تایبهتە به ناردنی مووچهی فهرمانبهرانی ههرێم و هێزی پێشمهرگهی كوردستان.
د. مەحموود عوسمان سیاسەتمەداری كوردستان ڕایدەگەیەنێت، باشكردنی پێوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا كاریگەری لەسەر باشتركردنی رەوشی دارایی دادەنێت و سەردانەكەی ڕابردووی سەرۆك بارزانیش بۆ بەغدا هۆكار بووە كە بودجە لەبەرژەوەندی كوردستان تێپەڕێنرێ.
د. مەحموود عوسمان سیاسەتمەداری كورد به ماڵپهری وشهی راگهیاندووه: ئاسایی بوونەوەی پێوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كاریگەری ئەرێنی لەسەر رەوشی ئابووری دروست دەكات و سەردانەكەی سەرۆك بارزانیش لەماوەی ڕابردوو هۆكار بووە بۆ ئاسایی كردنەوەی پێوەندییەكان و بڕیاردان لەبەرژەوەندی كورد.
سیاسەتمەداری كورد دهشڵێت: هەوڵەكان بۆ یەكدەنگی كورد لە بەغدا هەنگاوێكی گرنگە و پێویستە بەردەوام بێ بەتایبەت لەسەر ئەو بڕیارانەی چارەنووسی گەلی كوردستانی پێوە بەندە.
هەروەك ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە پەسەند كردنی بودجە بەمشێوەی هەیە تا ڕادەیەكی زۆر لە بەرژەوەندی كورددایە و پەرلەمانتارەكان و جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕۆڵی كاریگەری هەبوو.
شەوی ڕابردوو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پڕۆژەی بودجەی عێراقی پەسەند كرد و بەپێی پڕۆژەكەیش مووچەی فەرمانبەران و پارە بۆ پێشمەرگە لەناو بودجەكەدا جێگیر كرا، چاودێرانیش پێیان وایە ئەو سەردانەی سەرۆك بارزانی كە بەیاوەری مەسروور بارزانی لە كۆتایی مانگی 11ی ساڵی ڕابردوو بۆ بەغدا ئەنجامیدا كاریگەری هەبوو لەسەر پەسەند كردنی بودجە بەگوێرەی خواستی كورد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.