به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی نیسابی یاساییه‌وه، دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كه تایبه‌ت بوو به ده‌نگدان له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
دانیشتنى پەڕلەمان عێراق بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەتی عێراق بەئامادەبوونى 168 ئەندام بۆ ماوەیەکی کەم دەستیپێکرد و دواتر بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
هۆکاری دواخستنی دانیشتنەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە هێزە سیاسییەکانی عێراق ناکۆکن لەسەر دیاریکردنی کاندیدەکان بۆ پۆستە وەزارییەکان و بە تایبەت پۆستەکانی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ ململانێى و گرژى زۆری دروستکردووە.
شایه‌نی باسه بەهۆی پشووەكانی پەرلەمانەوە تاوەكو 5ی ئازار پەرلەمان ناتوانێت دەنگ لەسەرپڕكردنەوەی وەزارەتەكان بدات و تا ئەوكاتە بەوشێوەیە دەمێنێتەوە و پەرلەمانیش هیچ دانیشتنێك ئەنجام نادات.
سەرەڕای ئەوەی چەند مانگێکە حکومەتى عێراق پێکهێنراوە، بەڵام تا ئێستا چوار وەزارەتی کابینەکە ماون پڕکرێنەوە ئەوانیش وەزارەتەکانی پەروەردە و داد و بەرگری و ناوخۆن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.