كۆڕبەندی ئابووری داڤۆس بەردەوامە و لە چوارچێوەی كۆڕبەندەكەدا وەزیری دارایی عێراق ژمارەیەك كۆبوونەوەی ئەنجامدا و لەگەڵ وەزیری دارایی و گەنجینەی توركیا كۆبووەوە.
د. فوئاد حوسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی عێراق لە میانی كۆڕبەندی داڤۆس، لەگەڵ بەرات ئالبەیراك وەزیری گەنجینە و دارایی توركیا كۆبووەوە و تاوتوێی چەند پرسێكیان كردووە.
له میانی 49همین لووتكهی كۆڕبهندی ئابووری جیهان کە له شارۆچكهی داڤۆس لە سویسرا بەڕێوەدەچێت، له كۆبوونهوهكهدا ههردوولا ئاڵوگۆڕی بیروڕایان كردووه له بارهی چۆنێتی بهرهوپێشبردنی پهیوهندییه ئابوورییهكانی توركیا و عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.