Erbil 11°C شەممە 23 تشرینی دووەم 22:25

شەڕڤانان ژماره‌یه‌ک هاووڵاتی له‌ ده‌ست چه‌کدارانی داعش رزگارکرد

له‌ ناوچه‌ى سوسه‌ى هه‌جین
کوردستان TV
#12
100%


شەڕڤانانی هەسەدە توانیان دوو هەزار و 500 کەسی دانیشتووی هەجین لە دەستی داعش ڕزگار بکەن کە بەشێکی زۆریان منداڵ بوون.

میدیای سەر بە رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، کە هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات هەسەدە له‌ ناوچه‌ى سوسه‌ى هه‌جین توانیویانه‌ له‌ ئۆپراسیۆنێكدا دوو هه‌زار و 500 هاووڵاتى سڤیل له‌ژێر دەستی چه‌كدارانى ڕێكخراوى داعش رزگار بكه‌ن کە وه‌ک قه‌ڵغان بۆ خۆیان به‌کارده‌هێنان.

بەپێی میدیاکان،، به‌شێكى زۆری ئەو هاووڵاتیانەی رزگارکراون منداڵ و هاووڵاتى به‌ته‌مه‌نن و به‌شێكیشیان بریندارن.

هاوکات ئاژانسی هاوار نیوز لەزاری محه‌مه‌د ئیسماعیل، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموكرات ببڵاویکردوەتەوە، کە سه‌رجه‌م هاوڵاتییه‌كان له‌ ده‌وروبه‌ى ناوچه‌كانى پێكدادان دوور خراونه‌ته‌وه‌ و ئه‌وانه‌شى پێویستیان به‌ چاره‌سه‌رى پزیشكى هه‌یه‌ چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.