Erbil 18°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 10:27

تراکتۆرێک منداڵێک دەشێلێت و دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا

له‌راگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%


 له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان ڕایده‌گه‌ێنێت ، دوێنێ سێ شەمە 22 ى 1 ى 2019 ،  لەگوندی پاڕێوڵەی گەورە سەربەناحییەی باوەنوور منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ و نیو بەناوی 
( شاهان ئەرکان علی ) دەبێت بەژێر تراکتۆرەوە دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانەی باوەنوور بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا هەردوێنێ لەنەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، بەوتەی کەسووکاری تراکتۆرەکەیان لەجێگەیەکی لێژ ڕاگرتوەو شۆفێری لەسەرنەبووە بەڵام تراکتۆرەکە جوڵەی کردوەو منداڵەکەیان بووە بەژێرەوە ، پۆلیسیش دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە لەسەر چۆنێتی ڕوداوەکە.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.