Erbil 11°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 17:37

نه‌خۆشخانه‌ی پزیشکی پێشمه‌رگه‌ له‌قۆناغى کۆتایی دایه‌

له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانان ڕه‌وشى پزیشكى پێشمه‌رگه‌ تاوتوێكرا
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ،  ڕۆژى  22/1/2019 به‌مه‌به‌ستی پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان و گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر دواین هه‌نگاوه‌كانی بواری پزیشكی له‌ناو یه‌كه‌و هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌،  به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری پزیشكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و نوێنه‌ری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، كۆبوونه‌وه‌.


له‌ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا (د.رزگار عه‌لی عه‌بدوڵا) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری پزیشكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، باسی له‌ دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی بواری پزیشكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌كردو راشیگه‌یاند له‌ئێستادا هه‌وڵه‌كانی خۆیان چڕكردۆته‌وه‌ بۆ گه‌یشتن به‌توانسته‌ پزیشكییه‌كانی سه‌ربازی سه‌رده‌م له‌ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا.

هه‌رله‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، كه‌ نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم و نوێنه‌رى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى چاكسازى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و نوێنه‌رانی هێزه‌كانی (80) ی و (70) سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌یبوون، تێیدا راپۆرتی خۆیان ده‌رباره‌ى‌ توانا پزیشكیه‌كانیان پێشكه‌شكرد, سه‌ره‌تا نوێنه‌ری یه‌كه‌ی 80ی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ژماره‌یه‌ك له‌ پزیشكانی شاره‌زا و چه‌ندین یاریده‌ده‌ری پزیشكی و ئه‌مبوڵانس و كۆگای  مۆدێرنی ده‌رمانیان هه‌یه‌.

دواتر نوێنه‌ری یه‌كه‌ی (70) راپۆرتی خۆی  پێشكه‌ش كرد و باسی له‌وه‌كرد كه‌ نزیكه‌ی (255)دكتۆریان هه‌یه‌ و نه‌خۆشخانه‌یه‌كیان هه‌یه‌، كه‌ جگه‌ له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ چاره‌سه‌ر بۆ هاوڵاتی ئاسایی و كه‌س وكاری پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن به‌خۆڕایی.

 له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، سوپاسی وڵاتانی هاوپه‌یمانانیان كردو به‌ تایبه‌تی ووڵاتی ئه‌ڵمانیای فیدراڵ، كه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا  55 ئه‌مبوڵانسیان پێشكه‌ش به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كردووه‌. له‌ئێستاشدا ووڵاتی ناوبراو خه‌ریكی درووستكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و له‌قۆناغی كۆتاییدایه‌.

1

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.