ماڵپه‌ڕی (Free Beacon)ی ئه‌مه‌ریكی، كه سایتێكی ناسراوی واشنتنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكایه، هاوكارمان ره‌حیم ره‌شیدی، كه‌وه‌ك په‌یامنێری كوردستان تیڤی له واشنتن كار ده‌كات، وه‌ك كه‌سایه‌تی ساڵی 2018 ده‌ستنیشان كرد.
ماڵپه‌ڕه ئه‌مریكییه‌كه ده‌ڵێت: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌وه تێده‌گات كه نكوڵی كردن له مافی كورده‌كان له مێژوودا یه‌كێكه له تاوانه‌كانی سه‌ده‌ی نوێ، بۆیه‌ش به مه‌به‌ست باسی له ئازایه‌تی كورده‌كان كرد و گووتی من ئه‌وانم خۆشده‌وێت.
ره‌حیم ره‌شیدی، په‌یامنێری كوردستان تیڤی له پرێس كۆنفرانسێكدا، دوای پرسیاركردن له سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ، له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه به " مسته‌ر كورد " ناوبرا و ئه‌و نازناوه نوێیه‌ش بۆ ره‌حیم ره‌شیدی له ئاستی میدیای ئه‌مه‌ریكی و نێوده‌وڵه‌تییدا كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.